ئاڤای خەڵک؛ قوتابیانی گوندی بێریات لە هەولێر بێ بینایەی قوتابخانە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکەن
- کوردستان
- 25 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی بێریات لە ناحیەی شەمامک، کە ژمارەیان زیاتر لە 100 ماڵە، گرفتی نەبوونی بینای قوتابخانەیان هەیە، بە گوتەی دانیشتووان ساڵانە خانوو بە کرێ دەگیرێت بۆ ئەوەی وەک قوتابخانە بەکاربهێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەسکەندەر عەلی، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە، بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، "هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تووشی ئەم کێشەیە دەبین، قوتابییەکان سەرەتای دەوامی قوتابخانەیان دەفەوتێت." ساڵانی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە خانووی بە کرێ دەگرت، بەڵام ئەمساڵ خاوەنی خانووەکە ئامادە نییە خانووەکەی بە کرێ بدات. "لە ئێستادا بێ قوتابخانەین و داوا دەکەین بە خێرایی چارەسەرێکمان بۆ بدۆزرێتەوە."
لێدوانی فەرمی: لوقمان سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ کێشەی ئەم گوندە کردووە. گوتیشی، "ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ خاوەنی ئەو خانووە هەبووە کە بە کرێمان گرتبوو بۆ قوتابخانە، دەبوو تا مانگی 12ـی ئەمساڵ دەوامی لێ بکرابا."
"ئەو کەسە بەبێ ئاگاداری ئێمە خانووەکەی بە کرێ داوەتە کەسێکی تر، ئیجرائاتی یاسایی لە بەرامبەریدا دەگرینەبەر و لە سبەینێوە خانوویەکی دیکە دابین دەکەین و دەیکەین بە قوتابخانە."لوقمان سدیق ئەوەشی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە





