ئێران: تا دوو هەفتەی دیکە دەتوانین کەرەبا لە بەنداوی کەرەجەوە دابین بکەین
- هەواڵ
- 27 تەممووز

دیمەنی دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی کەرەج. وێنە؛ ئاژانسی میهر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەنداوی کەرەج دەڵێت، بەم شێوەیە بڕوات دوو هەفتەی داهاتوو بەهۆی بێ ئاوی ئیتر توانای بەرهەمهێنانی کەرەبایان نامێنێت و ناتوانن کارەبا لە بەنداوەکە دابین بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی گەورەی کەمئاوی لە ئێران و بە تایبەتی کە تاران پشکی شێری لەم قەیرانە بەرکەوتووە، بەڕێوەبەری بەنداوی کەرەج لە تاران کۆتاییهاتنی بەرهەمهێنانی کارەبای لە بەنداوەکە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەلی موعەلیم، بەڕێوەبەری بەنداوی کەرەج ڕایگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوەکەمان بۆ ئاستی خوار دەرچەکانی کە زۆر مەترسیدارە تا دوو هەفتەی دیکە دەتوانین کارەبا لەم بەنداوە بەرهەم بهێنین و دواتر دەوەستین، چونکە کارەبا کاتێک دەتوانێت بەرهەم بهێنریت کە ئاو لە سەروو دەرچەوە بێت، بەڵام بەداخەوە کە ئەم ئاستە لەم بەنداوە تەواو بووە.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری تاران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی 60%ـی ئاوی هاووڵاتیانی شارەکەمان لە ژێر زەوی دابین دەکەین هەندێ لە ناوچەکانی تاران زەوی زیاتر لە 31 سانتیمەتر نیشتوون و مەترسی ڕووچوونی لەناکاوی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





