
دیمەنی چەکدارانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئاماری ئەو پێکدادانانەی ئاشکراکرد کە لەکاتی هەڵکوتانە سەر یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ناوچەی کەرخ لە باشووری بەغدا ڕوویاندا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ، ژمارەیەک چەکدار دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستدەبێت، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک کارمەندی پۆلیس برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ڕاگەیاند، "پێکدادانەکان دوو کوژراویان لێکەوتووەتەوە، یەکێکیان پێدەچێت هاووڵاتییەک بێت کە لە کاتی ڕووداوەکەدا بەڕێکەوت بەوێدا تێپەڕیوە و ئەوی دیکەیان کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانە. هاوکات 12 کەسی دیکەش برینداربوونە".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیای عێراق، کوژراوەکەی هێزە ئەمنییەکان، کارمەندی پۆلیسی فیدراڵییە بەناوی "غەزوان عەبدولکەریم".
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە، تا بزانرێت چۆن هێزێکی چەکدار بەبێ فەرمان و ڕەزامەندیی فەرمی، جووڵەی پێکراوە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی باڵەخانەیەکی داوە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە،
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و دەرکەوتووە سەر بە لیواکانی 45 و 46ـی حەشدی شەعبین و ئێستا دەستگیرکراون، دواتریش ڕێککاریان لە دژ دەگیرێتەبەر.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی زانیارییەکان ئەندامەکانی هەرسێ لیوای 45 و 46 و 47ـی حەشدی شەعبی، سەر بە گرووپی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقین و ئەو گرووپە چەکدارییەش لە لیستی سزاکانی ئەمریکا دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






