چوارچێوەی هەماهەنگی: بەکارهێنانی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 27 تەممووز

کۆبوونەوەی چوارچیوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی، هێرشەکەی سەر یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی سەرکۆنە کرد و جەختی کردەوە کە بەکارهێنانی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرمیی دەوڵەت ڕەت دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک چەکدار سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستدەبێت.
کاردانەوەکان: چوارچێوەی هەماهەنگی، کە لایەنە شیعییەکانی پێکهێنەری حکومەت لەخۆدەگرێت، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی بەغدا کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو ڕێکارە یاساییەکانی حکومەت بۆ سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی شکۆی دەوڵەت ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی سەر یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ سەرکۆنە دەکات و بە "دەرچوون لە یاسا و ڕێکارەکانی دەوڵەت"ـی لەقەڵەمدا.
پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو ڕێکارە دادوەری و حکومییەکان دەربڕی بەمەبەستی سەپاندنی ئاسایش، جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی شکۆی دەوڵەت.
لەلایەکی دیکەوە: چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر "ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرمی" کردەوە و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و ورد بەپێی چوارچێوە یاساییەکان ئەنجام بدەن و هەموو ئەو کەسانە سزا بدەن کە تێوەگلانیان دەسەلمێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






