زەنگی مەترسی لە شارێکی باشوور لێدرا و داوایەکی بەپەلە بۆ بەهاناوەچوونی دانیشتووانەکەی دەکرێت
- هەواڵ
- 28 تەممووز

دیمەنی وشکبوونی ڕووباری غەڕاف لە زیقار. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ، داوا لە حکومەت دەکات دەستبەجێ دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری غەڕاف و ئەو هەڕەشەیەی کە بۆ سەر مافی ژیان دروستی کردووە لە ناوچە بەرفراوانەکانی باکووری پارێزگای زیقار.
وێنە گەورەکە: قەیرانی وشکەساڵی لە عێراقدا بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو پەرەی سەندووە. هۆکارە سەرەکییەکان بریتین لە کەمبارانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، هەروەها سیاسەتەکانی ئاوی ئێران و تورکیا، بەتایبەتی دروستکردنی بەنداوی گەورە لەسەر سەرچاوەی ڕووبارەکان و گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان، کە ئەمەش مەترسیی ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە وڵاتدا دروست دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، کۆمیسیۆنەکە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە "بە هانای دانیشتووانی قەزاکانی فەجر و ڕوفاعی و نەسر و شەتڕەوە بچن کە بەدەست قەیرانێکی سەختی ئاوی خواردنەوە و ئاودێرییەوە دەناڵێنن، گوندەکانی ناحیەی فەجر لە کارەساتێکی ژینگەیی ڕزگار بکەن، بەتایبەت کە وێستگەکانی ئاوی مەراشیدە و سینییە زیاتر لە 20 ڕۆژە بەهۆی دابەزینی تووندی ئاستی ئاوەوە وەستاون".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، کۆمیسیۆنەکە هۆشداریی داوە لەوەی کە "نەبوونی ڕێوشوێنی کاریگەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە و بەردەوامیی دابەزینی ئاستی ئاو لە ڕووباری غەڕاف، مەترسیی وەستانی چوار پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی لە ناوچەی بەدعە لێدەکەوێتەوە، ئەم پڕۆژانە بە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاو دادەنرێن بۆ قەزاکانی ناسرییە، سوق شیوخ، شەتڕە، غەڕاف، دەوایە و بەدعە، جگە لە ناوچەکانی تریش".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "وەستانی ئەم پڕۆژانە دەبێتە هۆی بێبەشبوونی سەدان هەزار هاووڵاتی لە مافی بەدەستهێنانی ئاو و مافە بنەڕەتییەکانیان لە ژیاندا".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری دهۆک: دهۆک سەوزترین پارێزگای عێراقە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە