ئاڤا نیوز
ئەو 24 گەنجە کوردەی لە فڕۆکەخانەی بەنغازی لیبیا گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە ماوەی ڕابردوو چەند گەنجێکی کۆچبەری کورد بەو مەبەستە ڕوویان کردووەتە لیبیا، بە جۆرێک دەیان کەسیان لێ دەستگیر کراوە و ڕووبەڕووی تووندوتیژی و بارودۆخێکی نەخوازراو بوونەتەوە، بەشێکیشیان توانیویانە بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.
لێدوانی فەرمی: عەلی خەلیفە، باوکی یەکێک لەو گەنجانە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو گەنجانە بە دوو فڕۆکەوە گەڕاونەتەوە هەولێر، نۆ کەسیان کاتژمێر 6:35 خولەکی بەڕێکەوتن و بەر لە کاتژمێر نۆ گەیشتن، فڕۆکەی دووەمیش دوای کاتژمیر نۆ گەیشتەوە فڕۆکەخانەکە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا پێشتر شوێنی مانەوەی ئەو 24 گەنجەی لەڕێگەی "ئەپڵ ئایدی" سەر موبایلی یەکێکیان ئاشکرا کرد، کە لە ئاسایشی گشتیی تەرابلووس بوون، دواتر ئاڤا د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە دەستگیرکردنی گەنجەکان ئاگادار کردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر ئازاد کران.
باکگراوند: بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-29، 24 گەنجی کوردستان بەرەو لیبیا بەڕێکەوتن، لە قاهیرەی میسر دابەزین و 30ـی مانگ چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، لە 1ـی ئەم مانگە بەرەو تەرابلووس بەڕێکەوتن، لە نێوان میسراتە و ئەلخومس دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






