
دیمەنی کۆڕنیشی زاخۆ. وێنە؛ ARG
ئاڤا نیوز
تا دێت شارۆچكەی زاخۆ سیما گەشتیارییەكەی چەسپاوتر دەبێت، لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەكانی دەڤەرەكەش، قۆناغی دووەمی پرۆژەی كۆڕنیش بەرەو تەواوبوون دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی زاخۆ، بە یەكێك لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی سێكتەری گەشتیاریی لە تێكڕای هەرێمی كوردستان دادەنرێت، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە، ژمارەیەكی زۆری گەشتیاریی ناوخۆیی و بیانی بەرەو شارەكەی پردی دەلال ڕاكێشا، ئێستاش قۆناغی دووەمی پرۆژەكە بە گوژمەی شەش ملیار دینار تەواو دەكرێت.
وردەكاریی پرۆژەكە: درێژیی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ، سێ کیلۆمەترە و زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتووچۆ بە پانتایی هەشت مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە، پرۆژەکە 85% کۆتایی هاتووە، کە خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تەواوبوونی پرۆژەکە، ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت، بەو پێیەی كۆڕنیشی زاخۆ ئێستا بە یەکێک لە پرۆژە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەژمار دەكرێت، کە بەردەوام هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و گەشتیارانی عێراق و وڵاتانی دراوسێش ڕووی تێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






