سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 29 تەممووز
ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سێ یەکەمەکەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمێک ئاگادار دەکاتەوە. دەتوانن سەردانی زانکۆکانیان بکەن.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان جگە لە قوتابیانی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر قوتابیانی شارەکانی دیکەی دەرەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن. ئەنجوومەنی ڕاژە سێ یەکەمەکان دادەمەزرێنێت، بەپێی یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017ـیە کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: شەوی 29-7-2025، ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: هەموو یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمن ئاگادار دەکەینەوە، لینکی ناردنی داتاکانیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، یەکەمەکان دەتوانن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئامادەکراو سەردانی زانکۆکانیان بکەن، هەروەها لەڕێگەی تۆماری زانکۆکانەوە ڕاستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 9-1-2025 کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕاژەى عێراق ئەنجامدرا و بڕیاردرا ڕێکارە یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکییەکانى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووەکان خێراتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






