ئەردەڵان دۆسکی: 40%ـی کارەکانی پرۆژەی ڕووناکی لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە
- هەواڵ
- 30 تەممووز

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە ئێستادا پرۆژەی ڕووناکی کارەکانی 40%ـی لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لە سەرجەم سەنتەری شارەکان پرۆژەکە کۆتایی بێت و جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مانگی هەشتی ساڵی 2022 دەستی بەکارەکانی کردووە، ژمارەیەکی زۆری گەڕەکەکان لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە، کە لە ڕێگەی پرۆژی ڕووناکی بە نرخێکی گونجاو کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 لە سەنتەری شارەکان کارەکانی تەواو بێت و کارەبای 24 کاتژمێرییان پێ بگات.
لێدوانی فەرمی: ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ساڵی 2022 بڕیار لەسەر جێبەجکردنی ئەم پرۆژەیە درا بە گوژمەی 253 ملیۆن دۆلار، لە ئێستادا 40%ـی پرۆژەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لە سەرجەم سەنتەری شارەکان پرۆژەکە کۆتایی بێت و جێبەجێ بکرێت، سەرەڕای قەیرانەکان و بەربەستەکانی حکومەتی عێراق توانیمان لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئەردەڵان دۆسکی، ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن و تەجاوز دەکەنە سەر پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمیری، سزای دارایی دەدرێن و پەلکێشی دادگا دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا دەکاتەوە، کە پرۆژەی ڕووناکی هیچ کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی کارەبای ناوچەکانی دیکە نیە، بەڵکو بەشی هەر شارێک دیاری کراوە، بەهۆی پرۆژەکە هاووڵاتیان کەمتر کارەبا بەکار دەهێنن ئەمەش دەبێت هۆی زیادکردنی کارەبا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، سەدان مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێنراوەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە.
هەنگاوی داهاتوو: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






