تیمەکانی پرۆژەی ڕووناکی - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا تیمەکانی پڕۆژەی ڕوناکی گەیشتنە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، کارەکانی پڕۆژەکە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ تیمەکان گەیشتنە قەزای خورماڵ.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یان کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ڕۆژی 25-7-2024 دەستیپێکرد و ڕۆژی 17-10-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند و ئامانجەکە ئەوەیە تا 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئامانج محەممەد، لێپرسراوی کارەبای خورماڵ بەئاڤامیدیای ڕاگەیاند" تیمەکانی پڕۆژەی ڕوناکی لە خورماڵ دەستیان بە کارکردن کردووە لەسەر فیدەرەکانی 5، 6، 7، 8. هەروەها بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاری چاکسازی لە گۆڕەرەکانی کارەبادا تەواو ببێت. کارەکان لە هەڵەبجە و خورماڵ بە هاوبەشی و هاوکاتی بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی خێراترکردنی پڕۆسەکە.
ئامانج محەممەد دەڵێت، هۆکاری هاتنی تیمەکان لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ خورماڵ ئەوەیە کە لە ناوەندی پارێزگاکەدا تەنها 17 فیدەری کارەبا هەیە، ئەمەش بە بەراورد بە شارێکی گەورەی وەک سلێمانی کە نزیکەی 500 فیدەری هەیە، ژمارەیەکی کەمە و کارەکان خێراتر بەڕێوەدەچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 42 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن کە لەم پڕۆژەیە سوودمەند دەبن. قەزای خورماڵ 12 فیدەری کارەبای هەیە و دوای تەواوبوونی کارەکان لەم قەزایە، تیمەکانی پڕۆژەی ڕوناکی بەرەو ناوچەی هەورامان بەڕێدەکەون بۆ جێبەجێکردنی هەمان پڕۆژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






