
دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دەڵێت، ماوەیەک بوو سەنتەری سۆران و گوندەکانی دەورووبەری ڕووبەرڕووی گرفتی کەمی کارەبا هاتبوون، ئەمڕۆ توانرا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاوین بە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، لە بەشێکی ناوچەکان کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە درێژخایەنە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاندووە و پلانەکە ئەوەیە تا 2026 هیچ شوێنێکی کوردستان کێشەی کارەبای نەمێنێ.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەیەک بوو چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەمیکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد، توانرا ئەو کێشەیەی هەبوو لەبەردەم کەمبوونەوەی کارەبا چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کارەبای سۆران لەبارەی خشتەی کارەبا دەڵێت: پێشووتر لە کاتژمێر یەکی شەو کارەبای گوندەکان دەبڕا و کارەبا دەدرایەوە سەنتەری شار، تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، دواتر کارەبا دەدرایەوە گوندەکان، ئەم خشتەیە چوار تا پێنج کاتژمێر کەمی کردبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە کارەبا گەڕایەوە دۆخی جارانی.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 87 هەزار و 200 هاوبەشی کارەبا هەیە، ئەم هاوبەشانە دابەش دەبن بەسەر ماڵ و شوێنی بازرگانی و دامەزراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






