
بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند بەمەبەستی نوێکردنەوەی فۆڕمی خۆراک و بە ئەلیکترۆنیکردنی، زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی خۆیان تۆمارکردووە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازیی عێراق، بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دا، سەرەتا لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێکرد و دواتر لە پارێزگای هەڵەبجە وەکو یەکەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، پاشان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستپێکردوو.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی عێراق، ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داتاکانیان نوێکردۆتەوە، لە پلاتفۆرمی وەزارەتی بازرگانی و لایەنی پەیوەندیدار، فەرمانگەی پلانان و بەدواداچوون، گەیشتووەتە زیاتر لە 36 ملیۆن کەس، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی هەمەلایەنەی تۆماری هاووڵاتییان، دوای ئەم پرۆسەیە کەرتی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکانيش لە سەرانسەری هەموو ناوچەکانی عێراق دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: محەممەد حەنوون، دەڵێت، لەئێستا دا هەموو ڕێکارەکانی سڕینەوە، زیادکردن، کردنەوەی بلۆککردن و گواستنەوە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراون، وەک بەشێک لە پێداچونەوەی ڕێکخستن بۆ دڵنیابوون لە وردی داتاکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوە یان دەستکاریکردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێكردنەوەی داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە، هاوکات هەرێمی کوردستان کە ئاستێکی پێشکەوتووی تەواوکردنیان بەدەستهێناوە لە نوێکردنەوەی داتاکانیان، بۆ زامنكردنی گشتگیری بنكەی زانیاری (داتابەیسی) نیشتمانی و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی خزمەتگوزاری و شایستەییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






