وەزارەتی پەروەردە قوتابیان لەبارەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم ئاگادار دەكاتەوە
- هەواڵ
- 2 ئاب

چەند قوتابییەک سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانن
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، ئەوانەی تاقیكردنەوەی خولی دووەمیان ماوە، ئاگادار دەكاتەوە كە لەڕێگەی بەستەرێكەوە بەر لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لە هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان دڵنیا ببنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 23-8-2025، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەست پێ دەكات، قوتابیان بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قوتابخانەکانی خۆیان، دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان لەڕێگەی بەستەرێكەوە بزانن كە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە و بەستەرەكە لە ماڵپەڕی ئاڤا نیوز بەردەستە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەكات، ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە ڕێككەوتی 23ـی ئابی 2025، كە كاتژمێر 7:30 خولەك ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەكانی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەی خولی دووەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی هەبوونی هەڵە لە وانەی ماوە بۆ خولی دووەم یاخود هەر زانیارییەکی دیکەی پەیوەست بە قوتابی، پێویستە بە زووترین کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگادار بکاتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






