
سنووری مێرگەسۆر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کەسێک لە کاتی مەلەوانی خنکاوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شەممە 2/8/2025، گەشتیارێکی دانیشتووی هەولێر کە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی سنووری قەزای مێرگەسۆری کردبوو، لە گوندی دڵانی دەڤەری بارزان لە کاتی مەلەوانی خنکا.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، کەسێکی تەمەن 29 ساڵ کە دانیشتووی شاری هەولێرە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و ڕووی لە سنووری بارزان کردووە، لە نزیک گوندی دڵان لە ئاودا خنکاوە. تییمەکانمان بە سەرپەرشتیی بەرێوەبەری بەشی بەرگریی شارستانیی قەزای مێرگەسۆر و تیمەکانی مەلەوانیی سنووری قەزای سۆران بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی زێ و ڕووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی قوڵی و ساردی و خێرایی ئاوەکەیان، بۆ مەلەوانی گونجاو نین و بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی تابلۆی ئاگادار کردنەوە لە نزیکیانەوە دانراوە.
باکگراوند: ئەمساڵ شەش ڕووداوی خنکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






