
دیمەنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەکات، بەهۆی نەبوونی نیسابیشەوە ئەمڕۆ پەرلەمان نەیتوانی کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکان و ئازادیی ڕادەربرین و خۆپیشاندان بدات، بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعەش ویستیان پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام تەنیا 145 پەرلەمانتار لە ئامادە بوون و نیساب تەواو نەبوو.
نووسراوی فەرمی: کەریم ئەلمحەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە داوا دەکات پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئەویش بەمەبەستی دەنگدانی کۆتایی لەسەری، چونکە پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە.
لەهەمان کاتدا: ئەمڕۆ بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە واژۆیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەکۆی 329 پەرلەمانتار، تەنیا 145 پەرلەمانتار لە پەرلەمان بوون، بۆیە نیسابی یاسایی بۆ کۆبوونەوە نەبوو و هەوڵەکەیان دەرئەنجامی نەبوو.
ئەوەی لەبارەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی پێویستە بیزانیت:
پڕۆژەیاسای نوێی حەشدی شەعبی لە 18 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە، لە ئەگەری پەسەندکردنیدا دەبێتە چەتری کۆکەرەوەی 70 گرووپی چەکداری جیاواز کەلەناو حەشدی شەعبیدان کۆکراونەتەوە.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی تەواو سەربەخۆ دەبێت و پەیوەندی بە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆوە نابێت، سەرۆکایەتی ئەرکان، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵگری و ئەکادیمیای سەربازیی تایبەت بەخۆی دەبێت و ڕاستەوخۆ بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبەسترێتەوە.
هەر بەگوێرەی پڕۆەیاساکە، حەشدی شەعبی سێ ئەرکی دەبێت ئەوانیش بریتین لە پاراستنی "سیستم"ـی حکومڕانی وڵات، پاراستنی ئاسایشی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بۆ ئەو مەبەستەش مووچەی ئەندامەکانی هاوتای سەربازێکی عێراقی دەبێت، حکومەتیش ساڵانە بودجە بۆ کڕینی چەک بۆ دەستەی حەشد تەرخان دەکات، سەرۆکی دەستەکەش پلەی وەزیر دەبێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سوننەکان و کورد و بەشێک لە شیعەکانیش دژی پڕۆژەکەن، چونکە باوەڕیان وایە حەشدی شەعبی زیاتر هێزێکی مەزهەبییە نەک ئەمنیی، هاوکات هێزە مەدەنییەکان دژی پڕۆژەیاساکەن، چونکە باوەڕیان وایە دەوڵەتی مەدەنی عێراق دەخاتە مەترسییەوە، ئەمریکاش دژی پڕۆژەکەیە و باوەڕی وایە دژی سەروەری عێراقە و شەرعیەت بە هەندێک گرووپ دەدات کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان، جگە لەوەش واشنتن دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە گرووپەکانی سەر بە ئێران و هەژموونی ئەو وڵاتە بەسەر عێراقەوە بەهێزتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






