
وێنەی حەجاج نوگرە سەلمان کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر جەلادەکەی نوگرە سەلمان دەستیپێکرد کە سەرەتای ئەم مانگە دەستگیرکردنی ڕاگەیێنرا. داواش دەکرێت عەجاج ببرێتە هەڵەبجە یان گەرمیان و بە بەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوان دادگایی بکرێت.
وێنە گەورەکە: عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، ناسراوە بە 'عەجاج نوگرە سەلمان' ئەو "جەللادە"ـی کە بەرپرسی تەعزیب و ئەنفالکردنی هەزاران ژن و منداڵی کورد بوو لە زیندانی نوگرە سەلمان، بەو هۆیەوە سەدان منداڵ، ئافرەت و پیاوی کوردی لە باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسی ڕووخاو کووشتوە و زیندەبەچاڵی کردوون، لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرا کرا.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە هەموو پاڵپشتییەکی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، تا ئەو کاتەی دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە لەگەڵیان دەبین.
پەیوەست بەم بابەتە: دوێنێ سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک – گەرمیان داوای کرد کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی سەماوە نەکەن، بەڵکو هەر کەسە و لە سنووری خۆیان سکاڵا تۆمار بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: کامەران موستەفا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەڵەبجە دەڵێت، هێشتا ڕوون نییە ئایا میکانیزمی دادگایی عەجاج چۆن دەبێ، بەڵام گرنگە هەموو داواکانی گەرمیان و بادینان و هەڵەبجە و هەر ناوچەیەکی دیکە، هەمووی لەیەک بدرێت و بکرێتە یەک پاکێج.
- ئەگەر کەسوکاری ئەنفالکراوان داواکەیان تۆمار بکەن، باشترە لەوەی فەرمانگەی حکومی ئەمە بکات، چونکە دوای یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە دەتوانن داوای قەرەبوو بکەنەوە.
- بڕیارە لەم دوو ڕۆژە لە دادگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکرێت. داواش دەکرێت عەجاج ببرێتە هەڵەبجە یان گەرمیان و بە بەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوان دادگایی بکرێت.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی هێشتا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان هیچ سکاڵایەکی لەسەر عەجاج تۆمار نەکردووە و بەنیازیش نییە تۆماری بکات.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، عەجاج یەکێک بوو لەو 56 کەسەی دوای 2003 لەناو لیستی ئەمریکییەکان بوو، ناوی لەگەڵ سەدام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و دارودەستەکەی ڕژێمی پێشوو هاتبوو، بۆیە ئەم کەیسە لەبەردەستی دادگای باڵای تاوانەکانە و تەنیا لە بەغدا دەتوانرێ دادگایی بکرێت، بەڵام دادگاییەکە بە پرۆسەیەکی ئاشکرا، هاوشێوەی دادگاییکردنی سەددام و دارودەستەکەی دەکرێت، ئەوانەی داوایان لەسەر عەجاج تۆمارکردووە، بۆ ڕۆژی دادگاییەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






