
عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، ناسراو بە 'عەجاج نوگرە سەلمان
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆوە تا نۆی ئەم مانگە، رزگاربووانی زیندانی نوگرە سەلمان و کەسوکاری قوربانیان لە گەرمیان، دەتوانن فۆرمی تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر "عەجاج نوگرە سەلمان" پڕبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، ناسراو بە 'عەجاج نوگرە سەلمان' ئەو "جەللادە"ـی سەدان منداڵ، ئافرەت و پیاوی کوردی لە زیندانیی "نوگرە سەلمان" لە باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسی ڕووخاو کوشتووە و زیندەبەچاڵی کردوون، لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرا کرا.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان، هەموو ئەو کەسانەی لە نوگرە سەلمان دەستگیرکراون یان لەو زیندانەی بەعس کەسوکاریان لەدەستداوە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەرکەسێک سکاڵا تۆمار بکات پێویست ناکات بچێتە بەغدا، بەڵکو دەتوانێت لە دادگای سنووری خۆی سکاڵا تۆمار بکات.
لێدوانی فەرمی: جەبار عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە ئاڤای گوت: بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر عەجاج نوگرە سەلمان تۆمار دەکەن، لە ئەمڕۆوە تا نۆی ئەم مانگە دەتوانن سەردانمان بکەن و فۆرمی تایبەت پڕبکەنەوە، دواتریش ئێمە لەڕێگەی دادگای تایبەتمەند کاری لەسەر دەکەین.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لیژنە لە رزگاری، کەلار، سەرقەڵا، کفری و خورماتوو پێکهێنراون، ئەو لیژنانە پەیوەندی بە سکاڵاکاران دەکەن و ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکان دەکەن..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






