ئاڤا نیوز
گهنجێكی ڕۆژئاوای کوردستان له نێوان ههولێر و مووسڵدا گیری خواردووه و ڕێگەی چوون و گەڕانەوەی پێ نادرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد عەلی تەمەن 26 ساڵ کە خەڵکی کۆبانییە لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای نۆ ساڵ لە دووری کەسوکاری، لەم دواییانە ویستوویەتی بگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی، چونکە باوکی نەخۆشە و داوای کردووە زوو بگەڕێتەوە، ئەویش لەگەڵ سوفێرێکی تاکسی ڕێکدەکەوێ ، بۆئەوەی بیگەیێنێتە سنووری فیشخابوور لە سنووری زاخۆ، بەڵام شوفێرەکە فێڵی لێکردووە و لە ناوچەیەکی نێوان هەولێر و مووسڵ دایناوە و ڕۆیشتووە. ئێستا گیری خواردووە و هیچکامیان ڕێگەی پێنادەن لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە بپەڕێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: محەممەد عەلی، قسەی بۆ ئاڤا کردووە و وتوویەتی: ماوەی ساڵێکە لە هەولێر دەژیم، هەواڵیان پێدام کە باوکم لە کۆبانێ نەخۆشە و دەبێ زوو بێیتەوە، منیش لە خۆشی شادبوونەوە بە باوکم، خۆم ئامادە کرد کە نۆ ساڵە لە کۆبانێ و کەسوکارەکەم دوورم، لەگەڵ شوفێرێکی تەکسی ڕێککەوتم بە 200 دۆلار بمبات بۆ سنووری فیشخابوور بۆ ئەوەی لەوێوە بگەڕێمەوە ڕۆژاوای کوردستان، بەڵام شوفێری تەکسییەکە فێڵی لێکردووم و لە شوێنێک لەنێوان هەولێر و مووسڵ منی دانا و ڕۆیشت.
دەشڵێت، "ئەوە هەشت ڕۆژە ئەم گەنجە لەو شوێنەدا گیرم خواردووە، نە دەهێڵن، بگەڕێمەوە ناو هەولێر، نە بۆ مووسڵیش ڕێگەم پێ دەدەن داخل ببم".
ئەو گەنجەی ڕۆژئاوای کوردستان داوا دەدکات ڕێگەی پێ بدەن هەتا سەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان بڕوات، ئیتر جارێکی تر ناگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





