
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدراڵی و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەستكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە. جەختیشی کردەوە کە ناچنە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدراڵی.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆژی چوارشەممە 27-03-2024 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمانەی گوت:
• لە 1991ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە.
• ماوەی دووساڵە كە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت.
• ئێستا بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدراڵی و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەستكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت.
• ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگەی فیدراڵی كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت.
• ئێمە ناچینە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدراڵی كە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی سەبارەت بە نەناردنی بودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمانەی گوت:
• ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت بۆ لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان.
• پێویستە چارەسەرەكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان دابنرێت.
• ئێمە پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستان دروست بووە نەک بە بڕیاراتی دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەبارەت بەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا گوتی:
• لەگەڵ هەرێمی كوردستانی بەهێز و سەقامگیرداین
• پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا بە بێی ڕۆڵی پارتی پڕۆسەیەكی كامل نابێت و دەیانەوێ یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





