دوای دیداری سەرۆك بارزانی و ئەنجوومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە پڕۆژەی ڕووناكی پێش وادەی دیاریكراو گەیشتە شارەكە
- هەواڵ
- 5 ئاب
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵەبجە (ئەرشیڤ) - لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
دوای سەردانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە بۆ لای سەرۆك بارزانی بەمەبەستی داواكاری بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ پارێزگاكە ،بەتایبەت چارەسەركردنی گرفتی كارەبای شارەكە، پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری، لەكاتێكی زۆر زووتر لەو وادەیەی كە دیاركرابوو، گەیێنرایە هەڵەبجە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 5-7-2025، ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی سەرۆك بارزانییان كرد، بەپێی ڕاگەیێنراوێكی ئەوكاتی بارەگای بارزانی، ئەندامانی ئەنجوومەنەكە داوایان لە سەرۆك بارزانی كرد بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەكانی خۆی بۆ هەڵەبجە و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ دەڤەرەكە لەڕێی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، لەبەرامبەریشدا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، بە شانازییەوە خۆی بە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەزانێ و ئەركی دامەزرامەكانی هەرێمیشە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتگوزاریی هەڵەبجە ئەنجامی بدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەو دیدارە و پاش ئەوەی داواكارییەكانی ئەنجوومەنەكە گەیشتە جێی مەبەست كە یەكێك لە داواكارییەكان گەیاندنی كارەبای 24 كاتژمێری و چارەسەركردنی گرفتی بێكارەبایی بوو، بڕیار درا بەزووترین كات پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری بگەیێنرێتە هەڵەبجە، سبەی تیمەكانی پرۆژەكە بە فەرمی دەگەنە شارەكە و دەست بە هەڵمەتی هۆشیاری و ئاگاداركردنەوە و دابەشكردنی فۆرم دەكەن.
لێدوانی فەرمی: كاوان كەریم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەڵەبجە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: پڕۆژەی ڕووناكی دەستی پێكردووە و چاكسازیی لە سەرجەم گۆڕەرەکانی ناوشار كراوە و ئێستا چاكسازییەكە لە دەوروبەری شارەكە دەكرێت، سبەی تیمی پڕۆژەی ڕووناكی بەنێو شارەكەدا دەگەڕێن بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداركردنەوەی خەڵك لە بەشداربوونیان لە پڕۆژەكە.
گوتیشی، وا چاوەڕوان دەكرێت كە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە كارەبای 24 كاتژمێری بگاتە هەموو ماڵێكی هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






