دوو قوتابیی هەولێر لەبەردەم قوتابییانی وڵاتانی عەرەبی وتارێک دەربارەی کوردستان پێشکەش دەکەن
- هەواڵ
- 6 ئاب
ئاڤا نیوز
دوو قوتابیی زانکۆی هەولێر لەبەردەم قوتابیانی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە میسر وتارێک دەربارەی کوردستان پێشکەش کرد، تێیدا پوختەیەکیان دەربارەی مێژوو، جوگرافیا، کولتووری کوردستان خستە ڕوو.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پلانی ئالوگۆڕی زانستی و کولتووری لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جهیانی، زانکۆی سەڵاحەددین ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی هەولێری ڕەوانەی وڵاتانی عەرەبی و جیهان کردووە بۆ مەشقی هاوینە، لەهەمان کاتیشدا ژمارەیەک قوتابی لە وڵاتانی عەرەبی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر مەشقی هاوینە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆ میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕیوەچوو، تێیدا قوتابیانی ئەو وڵاتانەی لەو زانکۆیە مەشقی هاینە دەکەن وتاریان دەربارەی وڵاتەکانیان پێشکەش کرد، دوو قوتابی زانکۆکانی هەولێر کە لەو زانکۆیە مەشقی هاوینە دەکەن، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە وتارێکیان پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: پ. د. نەبیل عادل فەخری، سەرۆکی بۆردی ڕاوێژکاری لە زانکۆی سەڵاحەددین و نوێنەری ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشق و داهێنانی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ئێستا 26 قوتابی زانکۆکانی هەولێر لە وڵاتی میسر مەشقی هاوینە دەکەن و پێشتریش 4 قوتابیمان ڕەوانەی سەڵتەنەی عومان کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە: سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای گوت: زانکۆکەمان گرنگی زۆر بە ئالوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی و کولتووری دەدات، ئێستا ژمارەیەک قوتابی و مامۆستامان ڕەوانەی زانکۆکانی عەرەبی و جیهانی کردووە، ژمارەیەک قوتابی وڵاتانی میسر و فەلەستین و یەمەنیش لە زانکۆی سەڵاحەددین مەشقی هاوینە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەسما عیسام، قوتابی بەشی چارەسەری سرووشتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سیڤان کەنعان، قوتابی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، لە ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وتارێکیان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەش کرد و پوختەیەکیان دەربارەی مێژوو، جوگرافیا، کولتوور، سروشت جوانی پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






