ژمارەیەک کۆچبەر
ئاڤا نیوز
بە هەوڵی ئاڤا میدیا لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو شەش گەنجە کوردەی لە لیبیا دەستگیر کراون، دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەو وڵاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدانیش دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج گەنجی خەڵکی چوارقوڕنە و گەنجێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری قەزای ڕانیە، ڕۆژی دووشەممە 8-7-2025 لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەممانی ئوردن بەڕێکەوتوون، لەوێشەوە چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025، ویستویانە لە بەنغازییەوە بڕۆنە تەرابلوس، بەڵام هەر لە بەنغازی دەستگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: تەواوی ڕێکارەکانی تایبەت بە ئازادکردن و گەڕانەوەی ئەو گەنجانە کراوە، تەنیا بلیتی فڕۆکە ماوە بۆیان دابین بکرێت، لە نزیکترین کاتدا بلیتیان بۆ دەبڕدرێت و دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پێشتر ئاڤا میدیا زانیارییەکانی گەیاندە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی فەرمانگەکە بۆ گەڕانەوەی ئەو گەنجانە دەستیپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






