نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیازی سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی پێشێلکارییەکانی دژی منداڵان دەکات
- هەواڵ
- 6 ئاب

ژمارەیەک لە منداڵانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ستایشی هەوڵەکانی دامەزراوە حکومییەکانی کرد کە بوونە هۆی ئەوەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیاز بکات ناوی عێراق لە ڕاپۆرتی داهاتووی تایبەت بە پاراستنی منداڵان بسڕێتەوە.
بۆچی گرنگە: سڕینەوەی ناوی عێراق لەم ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییە، وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ باشترکردنی وێنەی وڵاتەکە لەسەر ئاستی جیهانی و جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتیش مافەکانی منداڵان، هەژمار دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم دەستکەوتە دەبێت ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە بواری چاودێریکردنی منداڵان و چارەسەرکردنی هەر پێشێلکارییەکی پێشوو. جەختیشی لەسەر گرنگیی دامەزراندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ منداڵان کردەوە، کە گەشەیەکی دروست و پاراستنی یاساییان بۆ مسۆگەر بکات.
لەهەمان کاتدا: سەرۆکوەزیران بەتایبەتی ستایشی هەوڵە دڵسۆزانەکانی وەزارەتەکانی "کار و کاروباری کۆمەڵایەتی" و "دەرەوە"ی کرد، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان بینیوە لە پاراستنی مافەکانی منداڵان و ناساندنی هەنگاوەکانی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






