
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پاشکۆی وەزارەت گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دەرکەوتووە هەڵە لە پۆلێنکردنی پلەی وەزیفی بەشێک لە مامۆستایاندا کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەیەکی 12 کەسی لە ئەنجوومەنی ڕاژە ماوەی زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵی وردبینی کردنە لە دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ دوای تەواوبوونی کارەکانیان، لیستەکە بە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە بدرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە 26ی شوباتی 2025، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ و پاشکۆکانی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردبووەوە. بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە پۆلێنکردندا کە سەرجەم مامۆستایانی بە "وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان" ناساندبوو، لە 25ی ئازاری هەمان ساڵدا سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە ئەنجوومەنی ڕاژە کرد کە وردبینی لە لیستەکەدا بکات.
کێشەکە لەوەدایە کە بەشێک لەو مامۆستایانەی ناویان لە لیستەکەدایە، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسن، لە کاتێکدا مەرجی مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگاکان لانی کەم هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و نازناوی زانستی "مامۆستای یاریدەدەر"ە.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بڕیارە ئەو مامۆستایانەی کە پاشکۆن، بکرێنە گرێبەست. هەروەها گرێبەستی مامۆستایانی دیکەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان ڕێکدەخرێتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس وەک فەرمانبەر گرێبەستیان بۆ دەکرێت، نەک وەک مامۆستای زانکۆ، و پلەی وەزیفییان بۆ ڕێکدەخرێتەوە.
باکگراوند: شایەنی باسە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 کەسە، و ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژی پاشکۆش زیاتر لە هەزار کەسە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات و دڵنیابوون لە شایستەیی ئەو کەسانەی لە کەرتی گشتیدا دادەمەزرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






