ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان دەرکرد و جەختی کردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستکاری "مەنەفێست" (بەڵگەنامەی سەرەکی) و مۆدێلیان کراوە، یان ژمارەی شاسیەکانیان گۆڕدراوە، بە هیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مەنەفێستیان دەستکاریکراوە و مۆدێلیان بەرزکراوەتەوە، بۆ نموونە ئۆتۆمبێلێک مۆدێلی 2021 یان 2022 بێت و بکرێت بە 2023 یان 2024، یان دەستکاری ژمارەی شاسی کرابێت، بە هیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون."
لەلایەکی دیکە: میرانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە دەرەوەی وڵات تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و زیانیان بەرکەوتووە، چارەنووسی تۆمارکردنیان بەندە بە ڕادەی زیانەکەوە.
زیانی کەم: ئەگەر ئۆتۆمبێلێک زیانەکەی کەم بێت و کێشەی بنەڕەتی بۆ دروست نەبووبێت، ئەوا کێشەی تۆمارکردنی نابێت.
زیانی زۆر: بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەتایبەتی ئەوانەی شاسیان بڕاوەتەوە یان زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و لەناو بازاڕدا بە "ڕەفزی مروور" ناسراون، تۆمار ناکرێن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارانە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و سەرنشینەکانە. ناوبراو ڕوونیکردەوە، هەرچەندە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شێوەیەکی فەرمی هاوردەی کوردستان کراون و باج و گومرگیشیان لێ وەرگیراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نییە، ڕێگەی تۆمارکردنیان پێناکرێت
وەزارەتی ناوخۆ پێشتریش چەندین جار مەرج و ڕێنمایی تایبەت بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا جەخت لەسەر مەرجەکانی سەلامەتی وەک بوونی ئێرباگ و سیستەمی ABS کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
29 خولەک لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات





