لە هەڵەبجە تۆمارکردن و وەرگرتنی ئەستۆپاکی فەرمانبەران بۆ دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 7 ئاب

دیمەنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەڵەبجە نەخشەی کەرتی ئەو زەوییانەی دەدرێت بە فەرمانبەران ئامادەکردووە و دوای وردبینی کۆتایی لە ناوەکان، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەوانەی سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ناوی 10 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، بەڵام ناوەکان پێویستیان بە وردبینی دیکە هەیە، چونکە بەشێکیان پێشووتر بە هۆکاری جیاواز سوودمەند بوون، ئێستا لەهەردوو کەرتی بامۆک و هەسەنئاوا شارەوانی زەوی ئامادەکردووە.
لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤای گوت، "لە قۆناغی تۆمارکردن و وەرگرتنی ئەستۆپاکی ئەو کەسانەین کە لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن، بۆ ئەوەی هەڵاوێردی ناوەکان بکەین ئەوانەی پێشووتر بە هەر هۆکارێک سوودمەند بوون ناویان دەربهێنرێت، ئەم پرۆسەیەش کاتی پێویستە، ئەگەرنا کێشەی دابینکردنی زەوییمان نییە."
ئەمەش بزانێت: بە گوتەی وتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە لەم قۆناغە تەنیا ئەو فەرمانبەرانە جیادەکرێنەوە کە سەروو 40 خاڵیان هەیە، هەروەها هەر کەسێک پێشووتر سوودمەند بووبێت بێبەش دەبێت یان دوو هاوسەر فۆڕمیان پڕکردبێتەوە یەکێکیان زەوی وەردەگرێت کە خاڵی زیاتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






