
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشدا، 300 پێشمەرگەی خانەنشین، مووچەی شەش مانگی ڕابردوویان بەیەکەوە بۆ خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە، شەش هەزار و 300 پێشمەرگە و ئەفسەر بەهۆی گەیشتنیان بە تەمەنی یاسایی، مامەڵەی خانەنشینییان بۆ کراوە. لەم ژمارەیە 744 کەسیان ئەفسەر و پلە باڵان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارکردن لەسەر دۆسیەی ئەم خانەنشینانە بەردەوام بووە و لەم دواییانەدا مامەڵەی دوا 300 پێشمەرگەش تەواو کراوە. بەمەش، سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی کە لەم ماوەیەدا خانەنشین بوون، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشدا، کۆی مووچەی ئەو شەش مانگەی ڕابردووش وەردەگرن کە مامەڵەکانیان کاری تێدا کراوە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئەفسەر و پلەباڵاکان، بەستنی مووچەی خانەنشینییان پێویستی بە دەرکردنی فەرمانی هەرێمی هەیە و لە ئێستادا کارەکانیان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
لەلایەکی دیکە: پڕۆسەی خانەنشینکردنی پێشمەرگە بەپێی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی سەربازیی عێراقی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 ئەنجام دەدرێت بەپێی ئەم یاسایە، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ خانەنشینبوون ئەوەیە کە پێشمەرگە تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێت و خاوەنی 25 ساڵ خزمەتی سەربازی بێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






