
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت لە ئاگربەستی نێوان گرووپە چەکدارەکان وهێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستکەوت بەدەستبهێنن، داواشیان لە سوودانی کردووە لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا هەوڵبدات سزای سەر ژمارەیەک بانک هەڵبگیرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاند، سەرکردەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی دەیانەوێت محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئەمریکاو کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەو وڵاتە ڕازی بکات سزای سەر کەسایەتی و بانکە عێراقییەکان هەڵبگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەردەمی حکومەتەکەی سوودانی، سێ جار ئاگربەست لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیێندراوە، یەکەمیان ئەوکاتەبوو کە حکومەت پێکهێندرا تا حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو کە شەڕی غەزە دەستیپێکرد، دووەمیشیان کاتێک کە لیژنە سەربازییە باڵاکانی نێوان ئەمریکاو عێراق دەستیان بە دانوستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان تا ئەو کاتەی بزووتنەوەی نوجەبا ڕەتیکردەوە پابەند بێت پێیەوە، ئاگربەستی سێیەمیشیان هێشتا بەردەوامە.
وێنە گەورەكە: ئیسماعیل قائانی سەرۆکی فەیلەقی قودس مانگی ڕابردوو دوای زنجیرەیەک نێوەندگیری و گفتووگۆ لە شانشنشینی عومان ڕێککەوتنێکی کرد، ئەویش لەڕێگەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەبەرامبەردا گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی بەرگریی" ئاگربەستیان ڕاگەیاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





