
دۆزینەوەی تەرمێک لە عێراق
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو، تەرمی عەرەبێکی هاوردە لەنێوان گوندی پەلکانە و شەناغە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە و پۆلیسی کەرکووکیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: شایەتحاڵێک لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، دانیشتووانی هەردوو گوندی پەلکانە و شەناغە تەرمی کەسێکی بەنەتەوە عەرەبیان لە سنوورەکە دۆزیوەتەوە کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو شایەتحاڵە، دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان بە بوونی تەرمێک، هێزەکانی سووپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دواتریش تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کردووە.
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا، لەسەر کێشەی زەوی و زار و ڕێگری لە چاندنی بەربوومی کشتوکاڵی، گرژی و ناکۆکی لەنێوان جووتیارە ڕەسەنەکانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان و عەرەبە هاوردەکان، دروست دەبوو، چەندین جاریش هێزە ئەمنییەکان بە ئەنقەست، کۆسپ و تەگەرە بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵیی جووتیارانی کوردی ڕەسەنی ئەو ناوچانە دروست دەکەن، بەهۆیەوە گرژی و پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






