
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە بەغدا و چەندین پارێزگای دیکە ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکەن و سبەی یەکشەممە بگەنە 50 پلە یان زیاتر.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق "بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە لە زیقار 51 پلە و لە بەسڕە، موسەننا، میسان، واست، کەربەلا و بەغدا 50 پلەی سەدی دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کەشناسیی هەرێمی كوردستان: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنی دەبن، بەڵام سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لەهەمان کاتدا: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبن و دوای ئەوە وردە وردە نزم دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگرتنی دەوام لە کاتی شەپۆلە گەرما بەهێزەکاندا تەنیا ڕێکارێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو ئامانج لێی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: پێدەچێت دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی وەک بەسڕە، میسان، زیقار، واست و بابل ڕابگیرێت بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لەلایەن ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە پارێزگارەکان دراوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەبارەت بە بەغدا، ڕاگرتنی دەوام بە بژاردەیەکی بەردەستی حکومەت دادەنرێت، بەڵام جێبەجێکردنی پێویستی بە دەرکردنی بڕیارێکی فەرمی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
35 خولەک لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






