بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: سەرووی 38 هەزار قوتابی لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەخوێنن
- کوردستان
- 10 ئاب

نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ئاشكرای دەكات، زیاتر لە 38 هەزار قوتابی لە قوتابخانە ناحكومییەكان دەخوێنن و ئەو قوتابخانانە بوونەتە هاوكارێكی باش بۆ ئەوەی فشار و بارگرانی لەسەر قوتابخانە حكومییەكان كەم ببێتەوە.
وێنە گەورەكە: ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكی وەرزی نوێی خوێندن، لێرە و لەوێ قسە و باس لەبارەی جیاكاری لەنێوان خوێندن لە قوتابخانە حكومییەكان و ناحكومییەكان بەر گوێ دەكەوێت؛ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا، ئەو گومانانە دەڕەوێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە ئەو تێگەیشتنە ڕاست بكرێتەوە كە جیاوازی لە نێوان قوتابخانەی حكومی و ناحکومی بكرێت، بەو پێیەی لەڕووی بایەخپێدانەوە هیچ جیاوازییەك لەنێوانیاندا نییە و تەنانەت قوتابخانە ناحکومییەکان بوونەتە هاوكار و هەماهەنگ بۆ كەمكردنەوەی فشار و بارگرانی لەسەر قوتابخانە حكومییەكان.
- ئێستا قوتابخانە ناحکومییەکان لە هەمان ئەو سیستمە داخڵ كراون كە قوتابخانە حكومییەكانی پێ ڕێكخراوە و ئەو قوتابخانانەش لە چوارچێوەی پرۆگرامەكانی وەزارەتی پەروەردە كار دەكەن و هەمان سیستمی قوتابخانە حكومییەكان پەیڕەو دەكەن.
- بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە سەرجەم پەروەردەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، 38 هەزار و 743 قوتابی لە قوتابخانە ناحكومییەكان دەخوێنن. دوو هەزار و 500 دەستی كار وەكو مامۆستا و وانەبێژ كاردەكەن، 999 فەرمانبەری كارگێڕی و ژمێریاریش لەو كەرتە كاردەكەن؛ بە واتای ئەوەی قوتابخانە ناحکومییەکان، بوونەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی كار بۆ ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگەكان كە نەتوانراوە لە كەرتی گشتیدا دابمەزرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






