
لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانە ئینگلیزییەكان، مەرجی تایبەتی هەیە و لەكاتی ڕكابەریی وەرگرتن لەبەرچاودەگیرێن.
وێنە گەورەكە: بەپێی نووسراوی گشتاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لەكاتی وەرگرتنی منداڵ لە پۆلی یەكەمی قوتابخانە ئینگلیزییەكان، تاكە پێوەر و ڕێكار؛ تیروپشكە، بەڵام بۆ گواستنەوەی قوتابیان لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتی بۆ پۆلی حەوتەم، بەپێی نووسراوەكە، كۆمەڵێك پێوەر و مەرج دانراوە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەو پێیەی قوتابخانە ئینگلیزییەكان لۆدێكی زۆریان لەسەرە، لەكاتی گواستنەوەی قوتابی لە پۆلی شەشەمەوە بۆ پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی، كۆمەڵێك پێوەر دیاریكراوە و سەرجەم پەروەردەكان پێیوە پابەندن.
لوقمان سەعید ڕوونی دەكاتەوە، پۆلی یەكی بنەڕەتی، بە تیروپشكە. بەڵام وەرگرتنی قوتابیان لە پۆلی حەوتەمەوە چەند پێوەرێك لەبەرچاو دەگیرێت؛ 80% بۆ قوتابیانی قوتابخانە حكومییەكان دانراوە، 15% بۆ قوتابخانە ئینگلیزییە لۆكاڵییەكان و 5%ـش بۆ قوتابخانە ئینگلیزییە نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها كۆنمرەی ساڵانی خوێندنی چوار و پێنج و شەشى بنەڕەتی لەگەڵ نمرەی بابەتی ئینگلیزی هەر سێ ساڵ كە دەبێت كۆی گشتی بكاتە 270 نمرە، جگە لەوەش كۆنمرەی هەر سێ ساڵی لە 90% كەمتر نەبێت. بە ڕەچاوکردنی سنووری جوگرافی قوتابییەكە و شوێنی قوتابخانەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






