لاریجانی لە بەغدایە و دواتریش دەچێتە لوبنان؛ "ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق تاوتوێ دەکەین"
- هەواڵ
- 11 ئاب

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق و عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئاڤا نیوز
ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق. ئەم سەردانە بە یەکەم وێستگەی گەشتێکی هەرێمیی ناوبراو دادەنرێت کە دواتر سەردانی لوبنانیش دەگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا، عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و دواتریش سەردانی لوبنان دەکات.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، عەلی لاریجانی لە میانی سەردانەکەیدا دیداری دەبێت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان لەنێوانیان نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێش گەشتەکەی بۆ عێراق، عەلی لاریجانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق، ڕایگەیاند: ئێمە ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق ئامادە کردووە و بەدواداچوونی بۆ دەکەین."
ناوبراو لەبارەی سەردانەکەی بۆ لوبنانیش ئاماژەی بەوەدا: "لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی گفتوگۆ لەسەر پرسە جیاوازەکان دەکەین. هەروەها هەندێک پەیام هەن کە پێیان ڕادەگەیەنین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی لاریجانی دوای ئەوە دێت کە لە 5ـی ئابی ئەمساڵدا، بە فەرمانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران وەک ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا و دواتریش لە 7ـی ئاب، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجوومەنەکەدا دیاری کرد، کە ئەمەش پێگە و گرنگیی ناوبراو لە داڕشتنی سیاسەتە ستراتیژییەکانی ئێراندا نیشان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






