
دیمەنی شکانی بۆریی ئاوەکە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆیە، بۆرییەکی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو شکا، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو بەسەر بەشێک لە هاووڵاتییاندا ڕاگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیەش ڕایگەیاندووە کە تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 40 مەتریی کۆیە، بۆری سەرەکیی ئاوی پڕۆژەی 'بۆگد-کۆیە' لە دوو شوێنەوە شکا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئاشکرای کردووە: "بە ناچاری پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە وەستێنراوە و تیمەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی 40 مەتری، سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە داوا لە هاووڵاتییانی شارەکە دەکات کە تا کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکە، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن و دەست بە ئاوەوە بگرن. جەختیشیان کردووەتەوە کە "دوای تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوە، دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






