
ناوەندێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، ناوەندی پشکنینی ئۆتۆمبێل (هەززە و بەڕاد) لە شارۆچکەی پردێ داخرا. ئەم بڕیارە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە بەغداوە دەرچووە و ئاستەنگی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کەرکووک دروست کردووە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق داوایان کردووە بۆ کردنەوەی ناوەندەکە، پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی مۆڵەت لە بەغداوە وەربگیرێت. تا ئەو کاتە، هیچ جۆرە پشکنینێکی ئۆتۆمبێل و دڵنیابوون لە مەرجەکانی توندوتۆڵی لەو ناوەندەدا ئەنجام نادرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی پشکنینی پردێ، لە ماوەی ڕابردوودا کارئاسانییەکی گەورەی بۆ ئەو شۆفێرانەی سنووری کەرکووک دەکرد تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، لەبری ئەوەی ڕێگەیەکی دوور ببڕن بۆ نوێکردنەوەی پشکنینی ساڵانە، دەیانتوانی سەردانی ناوەندەکانی پردێ یان چەمچەماڵ بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە داخستنی ناوەندی پردێ، هاووڵاتیان ناچار دەبن جارێکی دیکە ڕێگەی دوور و کاتێکی زیاتر بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی پشکنین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ببڕن، ئەمەش بارگرانییەکی نوێی بۆیان دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





