ڕاوێژکارێکی مالیکی وەڵامی سوودانی دەداتەوە: هەوڵەکانت بۆ گۆڕینی وەزیرەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە
- هەواڵ
- 12 ئاب

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هێزە سیاسییەکانی بە ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شەش وەزارەت و ڕەوانەکردنی چوار وەزیر بۆ دادگا تۆمەتبار کرد، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەو لێدوانانە ڕەت دەکاتەوە و بە بانگەشەی هەڵبژاردن وەسفی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سوودانی لە وتارێکیدا لەمیانی یەکەمین کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی کارەکانی حکومەتدا ئاشکرای کرد، ناوی شەش وەزارەتمان پێشکەش کرد کە پێویستیان بە گۆڕانکاریی وەزاری هەبوو، بەڵام زۆربەی هێزە سیاسییەکان دژی ئەم گۆڕانکارییە وەستانەوە، بگرە کەسانێکیان کاندید کرد بۆ جێگرەوەیان ئاستی کارامەیی و توانایان زۆر لەو وەزیرانە کەمتر بوو، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لەو گۆڕانکارییە.
سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، چوار وەزیری لە حکومەتەکەی بەتۆمەتی کەمتەرخەمی و تێوەگلان لە گەندەڵیدا ڕەوانەی دادگا کردووە، بێ ئەوەی ناوی هیچ کام لەو وەزیرانە بهێنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری مالیکی، ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە لەلایەن سودانییەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە و وتیشی، "داوامان لێکرد لێپرسینەوە لە کەسە نزیکەکانی خۆشمان بکات، بەڵام ئەو کارەی نەکرد."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەشێک لە میدیاکانی عێراق، ئەو چوار وەزیرە دووانیان شیعەن و دووانیشیان سوننەن، یەکێکیان وەزارەتێکی ئەمنی و دووانیشیان خزمەتگوزارین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





