هۆشداری لە نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لە نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە دەدرێت

پزیشکێک لەکاتی نەشتەرگەریدا

ئاڤا نیوز

پزیشکێکی ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی گشتیی و چاندنی ئەندامانی جەستە، هۆشداری لە نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە دەدات و دەڵێت، ئەو نەشتەرگەرییە گەورەیە و مەترسی هەیە.

وێنە گەورەکە: نە‌شتە‌رگە‌ریی بچووککردنەوەی گە‌دە‌ بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە قەڵەون، هەندێ جاریش وەک جوانکاری دەکرێت، ئەو نەشتەرگەرییە یەکێکیە لە نەشتەرگەریە گەورەکان و هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی گشتیی و چاندنی ئەندامانی جەستە بە ئاڤای گوت: نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، یەکێکە لە نەشتەرگەرییە گەورەکان، شێوە و کارکردنی گەدە دەگۆڕێت، نەشتەرگەرییەکە مەترسی هەیە.

- لەو نەشتەرگەرییە 75%ی گەدە دەبڕدرێت، ئەمەش کاریگەری زۆر لەسەر نەخۆش دروست دەکات.

- دەبێت نەشتەرگەرییەکە بەپێی ڕێنماییەکان بێت و دەبێت پێش نەشتەرگەری بارودۆخی نەخۆش هەڵبسەنگێنرێت و لیژنە بڕیاری لەسەر بدات.

- پێویستە بڕینی گەدە سنوردار بکرێت و دەبێت تەنیا بۆ هەنێ چارەخواز بەکاربێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕینمایی ژمارە 17ی ساڵی 2023 نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدەی ڕێکخستووە، مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارەکانی دیاری کردووە و بەدەر لەو ڕێنماییانە ڕێگە بەو نەشتەرگەرییە نادرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: