
دیمەنێکی کۆنفرانسی وزە لە هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، وەزارەتی سامان سرووشتییەکان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا و زانکۆکان بەشدار بوون.
وێنە گەورەکە: بە دروشمی "بەهێزکردنی هاوبەش و بوونیادنانی داهاتوو"، کۆنفرانسی KEG کە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بە سێکتەری وزەیە لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 40 کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی و زانکۆکان بەشدارییان کرد، بەشێک لە نوێنەری کۆمپانیاکان سمیناریان لەسەر چەند تەوەرێک پێشکەشکرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
- نیچیۆ ئیفریم، بەڕێوبەر لە کۆمپانیای بلو بێڵ کە یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بوو ڕایگەیاند، سەقامگیری ئاسایش فاکتەری سەرەکی وزەیە. وتیشی، "ئەگەر بەسەر ئاڵنگارییەکان سەربکەوین، دەتوانین هەلیکار لەڕێگەی پڕۆژەکانمانەوە دابین بکەین".
- دیمیتری ئوسۆلتسیڤ، ئەندازیاری پەرەپێدەری کێڵگەی نەوتی لە DNO ڕایگەیاند، "لەو شوێنانەی کە وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامدەدەین، پێویستە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کارمەندی پسپۆرمان پێشکەش بکەن، یان کەسانی شارەزا لە ناوچەکە بۆ ئەوەی کارمان لەگەڵ بکەن، پێویستە پێکەوە گرێدان لە نێوان سرووشتی خاکەکە و بابەتی وەبەرهێنان دروست بکەین بۆ ئەمانەش پێویستمان بە هاوکاری دەستی ناوخۆیە".
- "ڕابوون دزەیی، دامەزرێنەری کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند، با بەیەکەوە داهاتووی وزە لە کوردستان بوونیاد بنێین، لە هەرێمی کوردستان هەمووان بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار کاردەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی کۆنفرانسەکەیە و ستۆدیۆ و ستەیجی تایبەتی هەبوو و ڕووماڵێکی تایبەتی کۆنفرانسەکەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






