
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، شوێنی حەوانەوەی سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتووخانە هیچ كێشەیەكی نییە و، ڕەچاوی تایبەتمەندی و پێگە سیاسییەكەی كراوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئابی 2025، شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مونا یاقۆ، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كرد كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستگیرکراوە.
وێنە گەورەكە: لەسەر سكاڵای ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە حیزبەكەی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن، پاڵپشت بە ماددەی 431 لە یاسای سزاكانی عێراقی شەوی ڕابردوو دەستگیر كرا و ئێستا لە نێو بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی سلێمانییە، هاوكات بەپێی نووسراوێكی دادگا كە لە 3ـی ئەم مانگە دەرچووە و كۆپییەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، دادگای سلێمانی بڕیاریداوە بە سزادانی شاسوار عەبدولواحید بە سزای بەندكردن بۆ ماوەی شەش مانگ.
لێدوانی فەرمی: محەممەد گۆمەشینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، مەبەستی چوونی شاندەكە بۆ گرتووخانە، بەمەبەستی بەدواداچوون بووە بۆ كەیسی شاسوار عەبدولواحید و زانینی هۆكاری دەستگیركردنەكەی، كە بەپێی ماددەی 431ـی یاسای سزاكانی عێراقی بە فەرمانی دادوەر، حوكمی غیابی لەسەر دراوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بەگوێرەی ڕێکكارە یاساییەكان مامەڵەی لەگەڵدا كراوە و شوێنی حەوانەی هیچ كێشەیەكی نییە و ڕەچاوی تایبەتمەندی پێگە سیاسییەكەی كراوە، ئەوە بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.
زانیاریی زیاتر: شاسوار عەبدولواحید، داواکاری و سەرنجەکانی خۆی پێشکەشی شاندی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردووە، دەستە بەڵێنیان پێداوە کە لەنزیکەوە چاودێری کەیسەکە دەکەن و چی پێویست بێ دەیکەن و بەردەوامیش دەبن لە چاودێریکردنی دۆسیەكەی، لەگەڵ ڕەچاوكردنی سەرجەم مافەكانی دیكەی هەر گیراوێك كە بەپێی یاسا بۆی زامن كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






