
ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران. وێنە؛ نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، ئەوەی 11ـی ئاب لەنێوان بەغدا و تاراندا واژۆکرا ڕێککەوتن نەبوو، چونکە هەردوو وڵات هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنییان لەنێواندا نییە، بەڵکو ئەوەی واژۆکراوە لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی بووە، ڕەشنووسەکەشی نوێ نییە و تەنیا واژۆکردنی مابوو، چونکە پێش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئامادەکرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئاب، عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە، دواتریش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لێکتێگەیشتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاوێژکارییەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی لێکتێگەیشتنە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و تاران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، عێراق ڕەشنووسێکی ئەمنیی لەگەڵ ئێران هەبوو کە 19ـی ئازاری 2023 واژۆکرا و ئەوکات بە ڕێککەوتنی ئەمنیی ناسرا، بۆیە هەوڵدرا ئەم ڕەشنووسە بکرێتە لێکتێگەیشتنی ئەمنیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەشنووسەکە کاتی پێویستی پێدراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش پەسەندی کردبوو، بۆیە چاوەڕێی واژۆکردن بوو و بڕیاریش بوو عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی بەغدا بکات بۆ واژۆکردنی، بەڵام دوای سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لێکتێگەیشتنەکە واژۆکرا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ڕاوێژکارییەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەشڵێت، ئەم لێکتێگەیشتنە نوێ نییە و بەر لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئامادەکرابوو، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنیی لەنێوان ئێران و عێراقدا نییە و ئەوەی هەیە لێکتێگەیشتنی ئەمنییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






