ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كردنەوەی ڕێگەی هاتووچۆی نێوان هەردوو شارۆچكەی سۆران و خەلیفانی ڕاگەیاند كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، لە شەوی ڕابردووەوە داخرابوو.

چیرۆكی سەرەكی: شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێككەوتی 14ـی ئابی 2025، بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە پردی دەروازەی قەزای خەلیفان بەرەو ناوچەی گەشتیاریی گەلی عەلی بەگ، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ و جەنجاڵییەكی زۆر لە شەقامەكە دروستبوو و هاتووچۆ پەكی كەوت.

چی ڕوویدا: بە ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەلایەن هاتووچۆی ئەو سنوورە بڕیاری داخستنی ڕێگەكە درا و ڕێگەیەكی جێگرەوەی كاتیش دەستبەجێ كرایەوە.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، توانیمان ڕێگەیەكی جێگرەوە دابین بكەین بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ، تا چارەسەرێکی گونجاو بدۆزینەوە."

زانیاریی زیاتر: سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاسی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە، پاراستنی ڕێگەوبان و کۆمپانیای کەڤین گرووپ  و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد، كە هەوڵی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ