
ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراق
ئاڤا نیوز
لە وەڵامی لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لەسەر دەستگرتن بە چەکی "مقاوەمە" کردەوە و داوای چەکی پێشکەوتووش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوودانی لەسەر پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە بەڵێنیدا کە سازش لەو پرسە نەکات، هاوکات بڕیاری دوورخستنەوەی هەردوو فەرماندەی لیوای 45 و 46 ـی حەشدی شەعبی، کە سەر بە میلیشیای کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقن دەرکرد، ئەمەش بە یەکەم بڕیار لەو جۆرە دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەرگریکردن لە داگیرکەران و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکاران مافێکی ڕەوایە کە یاسا و شەریعەت ڕێگەیان پێداوە و چەکی گەلانیش دەبێت بۆ بەرگریکردن لە پیرۆزییەکان بمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: حەمیداوی، داوای پڕچەککردنی جبەخانەی " مقاوەمە" بە چەکی پێشکەوتوو دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لەسەر وڵات و هاووڵاتییان ببێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵا، لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەرەی مقاوەمە" هەمیشە ئامادەی قوربانییە و دەستیش بە چەکی بەرگرییەوە دەگرێت و ڕادەستی ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





