
دیمەنی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لە ساڵانی ڕابردوودا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، لە سیستمی وەرگرتنی زانکۆکاندا، کۆمەڵێک ئیمتیازاتی بە چەند چینێکی کۆمەڵایەتی بەخشی، ئەمەش دەرفەتی ڕکابەریی ئەو قوتابیە سەرکەوتووانەی کە کۆنمرەی بەرز بەدەست دەهێنن لەگەڵ ئەو چینە قوتابیە کەمکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو ئیمتیازانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەیبەخشێتە قوتابیانی پۆلی شەشی ئامادەیی، بریتین لە پێدانی نمرەی زیادە بە کەسوکاری شەهیدان، کەسوکاری دەرکراوە سیاسییەکان و زیانلێکەوتووانی سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لەگەڵ رۆڵەی مامۆستایانی زانکۆکان، بەمەش نزیکەی حەوت بۆ 10 نمرە لە تێکڕای نمرەکانیان زیاد دەکرێت.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: خەلیل شەمەری، مامۆستای زانکۆ، ڕایگەیاند، پێدانی ئیمتیازات بە قوتابیانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی کاریگەریی نەرێنی لەسەر بنەمای یەکسانیی دەرفەت لە نێوان قوتابیاندا دروست دەکات و پێویستە خوێندن لەسەر بنەمای شایستەیی زانستی بێت، نەک لەسەر بنەمای بنەماڵە و پاشخانی خێزانی، کاتێک قوتابیەک بە تێکڕای 85% بەهۆی ئیمتیازاتەوە دەچێتە کۆلێژی پزیشکی و یەکێکی دیکە کە 98%ـی بەدەستهێناوە بێبەش دەکرێت، ئەوا کێشەیەکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیی ترسناک دروست دەبێت.
مهترسیه پێشبینكراوهكان: عەلا عەبدولستار، پسپۆڕی یاسای کارگێڕی و پەروەردەیی، ئاماژە بەوە دەکات، پێدانی ئیمتیازات بە کەسوکاری شەهیدان و چینە زیانلێکەوتووەکان کارێکە لەسەر بنەمای دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و لە چوارچێوەی یاساکاندا هاتووە، وەک یاسای دامەزراوەی شەهیدان بۆ ساڵی 2016، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم ئیمتیازاتانە لە کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵادا کێشەی یاسایی و ئەکادیمی دروست دەکات، چونکە پێچەوانەی بنەمای یەکسانیی دەرفەتە کە دەستوور زامنی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: دالیا نازمی، بەڕێوەبەری بەشی وەرگرتنی ناوەندی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاند: کەناڵێکی تایبەتی وەرگرتن بۆ قوتابیانی خاوەن ئیمتیاز تەرخان کراوە کە لە 10%ـی پلانی وەرگرتن لە هەر پسپۆڕییەکدا تێپەڕ ناکات.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تێکڕاکان بۆ سەرووی 100%، نازمی ڕوونیکردەوە, ئەم دۆخانە پەیوەندییان بە زیادکردنی ئیمتیازاتی یاسایی دیاریکراوەوە هەیە و ڕەنگە هەندێک کەس هەست بە نائومێدی بکەن، بەڵام ئەم چینانە قوربانی گەورەیان داوە و ئاساییە منداڵەکانیان مامەڵەیەکی تایبەتیان لە چوارچێوەی یاسادا لەگەڵ بکرێت.
چارهسهرهكان: پسپۆڕانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشنیازی ئەوە دەکەن کە لە بری پێدانی نمرە، بە شێوازی دیکە وەک یارمەتیی دارایی و زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، پاڵپشتی بکرێن و قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





