گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، 189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 92 کاندیدیان بەهۆی بەڵگەی تاوان و بڕوانامەی ساختەوە لە هەڵبژاردنەکە بێبەشکراون.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێکە دوورخستووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: بیلال ئەکرەم عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو 92 کاندیدەی لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە بەهۆکاری وەک بەڵگەی تاوان و بوونی کێشە لە بڕوانامەکانیان بووە، ئەوانەشی ئاڵوگۆڕ کراون، بەهۆی کێشە لە بەڵگەنامەکانیان و هاوسەنگی ڕێژەی کۆتای ژنان ئاڵوگۆڕ کراون، ئەو ژمارانەش جێگیر نین و بە ڕۆژ و کاتژمێر زیاد و کەم دەکەن، چونکە ڕۆژانە ڕاپۆرتی شیاویەتی کاندیدەکان لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە بۆ کۆمیسیۆن دەگەڕێتەوە.
- 88 کاندید بەهۆی بەڵگەی تاوان، چوار کاندید بەهۆی بڕوانامەی ساختە و 97 کاندیدی دیکەش بەهۆی کێشە لە بڕوانامەکانیان، مەرجەکانی کاندیدبوون، بڕوانامەکانیان و ڕێژەی کۆتای ژنانەوە بە کاندیدی دیکە ئاڵوگۆڕکراون.
- هەتا ڕۆژی دەنگدان هەر کاندیدێک شتێکی لەسەر ساغ ببێتەوە، بەگوێرەی ڕێکارەکان دەکرێت لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە یان ڕێکاری دیکەی یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین چاوی لە دڵی پیشەسازی ئۆکراینایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت