دیمەنی خۆپیشاندانەکەی سوەیدا بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی
ئاڤا نیوز
سەدان کەس لە ناوەندی شاری سوەیدای باشووری سووریا لە ژێر ناونیشانی "مافی چارەنوس" خۆپیشاندانیان سازکرد و دەڵێن، ئەوان بە نا ناوەندی دەسەڵات و ئیدارەی خۆسەرییش ڕازی نین و داوای جیابوونەوەی تەواوەتی لە سووریا دەکەن.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەنێوان پێکهاتەی دروزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون، لەو کاتەشەوە تائێستا هەرچەندە ئاگربەست ڕاگەیێنراوە، بەڵام دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە و دروزەکان دەڵێن حکومەت ئابڵوقەیەکی سەختی ئابووریی بەسەردا سەپاندوون.
بینراو و بیستراو: ئاژانسی ئەسیۆشەیتید پرێسی ئەمریکی ڤیدیۆی خۆپیشاندانی دروزەکانی لە سوەیدا بڵاوکردووەتەوە، خۆپیشاندەران داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن هاوکارییان بکەن و بەزووترین کات ڕێڕەوی مرۆییان بەڕوودا بکەنەوە، چونکە ئاو و خۆراک و کارەبایان لەسەر بڕدراوە و پێویستییان بە هەموو شتێکە.
لە خۆپیشاندانەکە هیچ ئاڵایەکی سووریا بەرزنەکراوەتەوە، بەڵکو تەنیا ئاڵای تایبەتی پێکهاتەی دروزەکان و چەند ئاڵایەکی ئیسرائیل بەرزکراونەتەوە، لە کاتی خۆپیشاندانەکەشدا ئافرەتێک لەسەر سەکۆی ناڕەزاییەکان قسە دەکات و دەڵێت، "ئێمە ئیدارەی خۆسەری و حکومڕانی فیدراڵییمان ناوێت، بەڵکو سەربەخۆیی تەواوەتیمان دەوێت"، دواتریش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە چەپڵەیەکی گەرم پێشوازیی لە داواکارییەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






