
پرۆسەی هەڵدانەوەی گەورەترین زنجیرە گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشووری مووسڵ
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی خەسفەی باشووری مووسڵ، پرۆسەی هەڵدانەوەی گەورەترین زنجیرە گۆڕی بەکۆمەڵ دەستیپێکرد، کە ڕووفاتی زیاتر لە 20 هەزار کەسی تێدایە و لەسەردەمی داعش گولـلەبارانکراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە تشرینی دووەمی 2018 بڵاوکرایەوە، زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ هەن کە پاشماوەی زیاتر لە 12 هەزار ڕووفاتیان تێدايە لەو ناوچانەی کە پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون لە عێراق، لەوانەش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە ڕێوڕەسمی هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵ لە چوارچێوەی زنجیرە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچەی خەسفەی باشووری مووسڵ ڕایگەیاند، لەو زنجیرە گۆڕە بە کۆمەڵانەدا 20 هەزار کەس لە پێکهاتەی نەتەوەیی وئاینیی جیاواز کوژراون، لە یەک ڕۆژیشدا دوو هەزار کەس لە خەڵکی مووسڵ لەسەر دەستی "تیرۆر" کوژراون.
وتیشی، بەهاوکاری لایەنە پەیوەندییدارەکان کار بۆ ناسینەوەی هەموو ڕووفاتەکان دەکەن، لەو ناوچەیەشدا کار بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک دەکەن بۆ بە زیندوویی هێشتنەوەی یادگاریی قوربانییەکان و ئەو تاوانە دڕندەیە کە وەک برینێک بە جەستەی مووسڵدا دەمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






