
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی لە شەوی ڕابردووەوە هەولێر گرتووەتەوە، سێ کەس بەهۆی هەناسە تەنگییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە، خۆڵبارینەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چڕتربووەتەوە، تا ئێستاش خۆڵبارینەکە بەردەوامە کەریگەریی شەپۆلەکە کەمبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین محەممەد، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤا ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە سێ کەس بەهۆی هەناسە تەنگییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون، هەرسێکیان چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
- هەر کەسێک لەکاتی خۆڵبارین بێتە دەرەوە دەبێت ماسک ببەستێت بۆ ئەوەی بەهۆی خۆڵبارینەوە دووچاری هەناسە تەنگی نەبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە بە هۆی كەمبوونەوەی ڕادەی بینین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان باشتر پابەندی ڕێنماییەكان بن و بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان شەپۆلی خۆڵبارینەکە تاوەكوو چەند كاتژمێرێكی دیكە بەردەوام بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






