
دادگەی دادی نێودەوڵەتی..وێنە: CIJ
ئاڤا نیوز
دادگەی دادی نێودەوڵەتی، کە بارەگای سەرەکیی لە شاری لاهای هۆڵەندایە، بڕیارێکی تایبەت بە قەیرانی مرۆیی غەززە دەرکرد. بە گوێرەی بڕیارەكە دەبێت ئیسرائیل بێ دواکەوتن رێگە بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەپەلە بۆ کەرتی غەززە بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی لاهای لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت ئیسرائیل هەموو ڕێکارە پێویست و کاریگەرەکان بگرێتە بەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بێ دواکەوتن و بێ بەربەست، خزمەتگوزاری و پێداویستیی سەرەتایی و بەپەلە و یارمەتیی مرۆیی بگاتە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەفریقای باشوور لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی ئیسرائیلی بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە تۆمەتبار کرد و سکاڵای لە سەر تۆمار کرد.
وێنە گەورەكە: بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە قەیرانێکی مرۆیی گەورە لە غەززە سەریهەڵداوە و دانیشتوانەکەی ڕووبەڕووی برسێتی توند بوونەتەوە، جگە لەوەی زیاتر لە 32 هەزار سڤیل كوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





