دوو کارمەندی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی پرۆژەی ڕووناکی لە سۆران ئەو هاوبەشانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان تۆمار نەکردووە، ڕۆژی دووشەممە تیمەکە لەبەشی فرۆشیاری وزەی سۆران ئامادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیارە لە کۆتایی مانگی 9 هەموو سەنتەری سۆران کارەبایان ببێتە 24 کاتژمێری. هاوکات لە کۆتایی مانگی 10 هەموو سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ببن بە هاوبەشی پڕۆژەکە.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەیانی ڕۆژی دووشەممە نوێنەری تیمی پڕۆژەی ڕووناکی لە بەشی فرۆشیاری وزەی سۆران دادەنیشن بۆ ئەو هاوبەشانەی کە لەکاتی سەردانی تیمی پرۆژەی رووناکی بۆ ماڵەکانیان بە هەر هۆکارێك بێت خۆیان تۆمار نەکردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا نزیکەی 75%ـی هاونیشتمانییان لە سەنتەری سۆران خۆیان لە پرۆژەی ڕووناکی تۆمار کردووە. دەشڵێت، لەسەنتەری شار هەشت زۆن هەیە لەو ژمارەیە سێ زۆن تەواو کراون، بڕیارە تا دوو هەفتەی دیکە کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە تەواوی سەنتەری شاری سۆران و کارکردن ئێستا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران دەڵێت، "داواکارین هاونیشتمانیان بەزووترین کات خۆیان تۆماربکەن، تاکو ئێمەش بتوانین پسووڵەکانیان لەڕێگەی کورتەنامەوە بۆ ڕەوانە بکەین، ئەگەر هاونیشتمانی خۆی تۆمار نەکات، بێبەش دەبێت لە پێگەیشتنی ئەم نامانە".
بەوتەی ئەردەوان ئیبراهیم، ئەوەی بۆ خۆتۆمارکردن پێویستە ئەمانەن، کۆتا پسوولەی کارەبا، کارتی نیشتیمانی. هاوکات پێویستە سەردانی بەشی فرۆشیاری بکەن بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن یاخود لەڕێگەی ئەم لینکەوە خۆیان تۆمار بکەن.
بۆچی گرنگە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 116 مۆلیدە ڕۆژانە کار دەکەن، بە گەیشتنی تەواوەتی کارەبای 24 کاتژمێری ئەو ژمارەیە لە مۆلیدە دەکوژێنەوە، بەمەش ژینگەی ناوچەکە زیاتر پاک دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






