
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار، بۆ جێبەجێكردنی هەزار و 214 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج كراوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، بە ئامادەبوونی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاكان و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرانی ناحیەكان و بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا، مەبەست لێی؛ خزمەتکردنى زیاتری هاوڵاتییان و گرنگیدان بە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و وەبەرهێنانى پارێزگای هەولێر بوو.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی كۆبوونەوەكە و ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرباری كۆسپ و بەربەستە یەك لەدوای یەكەكان، ئەم كابینەیە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری نەوەستاوە و تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەسەر بودجەی پەرەپێدان و وەبەرهێنانی پارێزگا و بودجەی ئاسایی، گوژمەی یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ هەزار و 214 پرۆژەی گرنگی جۆراوجۆر، خەرج كراوە.
زانیاریی زیاتر: چەندین پڕۆژەى دیکەى ستراتیژى ئێستا لە جێبەجێکردندان، لەوانەش: پڕۆژەى فریاگوزاریى خێرای گەیاندنى ئاوى هەولێر و دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆیی و بەستنەوەی هێڵە لاوەکییەکان بە هێڵە سەرەکییەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریی و پڕۆژەکانى دروستکردنى دووسایدى (هەولێر - کۆیە)، (کەسنەزان - گۆمەسپان)، (گۆمەسپان – سماقووڵى) و ڕێگای (کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل) و هەردوو تونێلى ( میراوە - ماوەران ).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






